وەزارەتی بەرگری روسیا وەڵامی یەپەگە دەداتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی گوتەبێژی یەپەگە رایگەیاند بوو كە لەگەڵ ڕووسیا ڕێكەوتوون بۆ دامەزراندنی بنكەیەكی لەشكری لە كانتۆنی عەفرین، ئەمەش بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی یەپەگە لە چوارچێوەی شەڕی دژی تێرۆرزم, وتەبێژی وەزراەتی بەرگری روسیا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە گوتی:” روسیا هیچ بنكەیەكی سەربازی لە رۆژئاوای كوردستان ناكاتەوە”

دوێنێ‌ دووشەممە ڕێدور خەلیل گوتەبێژی یەپەگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند:” لەگەڵ روسیا رێككەوتووین كە بنكەیەكی سەربازی لە رۆژئاوای كوردستان بكاتەوە, وابڕیارە بنكە لەشكریـیەكە لە ناوچەی جەندەریسی باشوری ڕۆژئاوای كانتۆنی عەفرین دادەمەزرێت و هێزەكانی ڕووسیا لەو بنكەیە هەڵدەستن بە ڕاهێنانی هێزەكانی یەپەگە لەسەر شێوازی شەڕی نوێ و هەروەها بنكەكە دەبێتە خاڵێـك بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەكانی ڕووسیا.
لە وەڵامی ئەو هەوڵە كە لە چەند میدیایەك بڵاوكرایەوە, گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند:” ئەم هەواڵە رەد دەكەینەوە ئێمە هیچ بنكەیەكی سەربازی لە عەفرینی رۆئاوای كوردستان ناكەینەوە, ئەم هەواڵە هیچ راستیەكی بۆنیە.

Back to top button