فۆرن پۆلسی : ئێران هاوشێوەی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو دابەش دەبێت
رۆژنامه‌ی فۆرن پۆڵسی بڵاوی كرده‌وه، خۆپێشاندانی ئه‌مساڵی ئێران گه‌وره‌ترین قه‌یرانی تووشی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه و له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه وێنه‌ی نه‌بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران و پێی وایه، نه‌ته‌وه نافارسه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین له زیاتر په‌ره‌پێدانی خۆپێشاندان و ئاگری خۆپێشاندانه‌كانیان گه‌رمتر كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه نه‌ته‌وه‌كان له ئێران، ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه به زمانی زگماكی خۆیان بخوێنن و له‌وه‌ته‌ی ئه‌و رژێمه دامه‌زراوه، به‌رده‌وام چه‌وسێنراونه‌ته‌وه و هه‌ڵوێسته توند و سه‌ركوتكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له زاهیدان، كوشتنی نزیكه‌ی 100 كه‌س له یه‌ك رۆژدا و ئه‌و سه‌ركوتكارییانه‌ی له كوردستان ده‌یكات، ئه‌م قه‌یرانه‌ی كۆماری ئیسلامی پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه نه‌ته‌وه و پێكاته جیاوازه‌كانی ئێران، له هه‌ژاریدا ژیاون و حكوومه‌ت هاوشێوه‌ی ناوه‌ند خزمه‌تگوزاری و ده‌رفه‌تی كاری پێشكه‌ش نه‌كردوون، به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌ڵاواردن و له دژی نه‌ته‌وه‌كان درێژه پێ ده‌دات.
پێیان ده‌ڵێت، ته‌نیا خۆی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كپارچه‌یی ئێران بپارێزێت
به‌گوێره‌ی عه‌ره‌بیه، ئێران به‌م كاره‌ی ئۆپۆزسیۆنی راستڕه‌ویش ده‌ترسێنێت كه مه‌به‌ستی لایه‌نگرانی كوڕی شای پێشووه و پێیان ده‌ڵێت، ته‌نیا خۆی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كپارچه‌یی ئێران بپارێزێت و ئه‌گه‌ر بڕووخێت، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ش دابه‌ش ده‌بێت.
له راپۆرته‌كه‌دا رۆڵی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران به‌رجه‌سته كراوه و باس له‌وه كراوه، دۆخی ئێسته‌ی ئێران هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می پێش رووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ته، ئه‌وكات یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی رووس و ئۆكراینی و بالت و جۆرجییه‌كان، وایكرد كه یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت بڕووخێت و یه‌كێتیی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانیش له‌وانه‌یه هه‌ر له‌و جۆره بێت، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه دوای رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌و نه‌ته‌وانه به‌یه‌كه‌وه بژین و داهاتووی خۆیان به تاران گرێ بده‌ن.