پشکی کورد لە کابینەی داهاتووی سوودانی – دا ئاشکرا بوو
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا، تاوتووێی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی ده‌كات.
عارف ته‌یفور، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی لە لێدوانکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : پشكی كورد له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق چوار وه‌زاره‌ته كه سێ وه‌زاره‌تیان به‌ركه‌وته‌ی پارتی ده‌بێت و وه‌زاره‌تێكیش ده‌ده‌نه یه‌كێتی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتیشی، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا، له‌باره‌ی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی و پشكی كورد گفتوگۆده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به پشكی كورد له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق كه چوار وه‌زاره‌ت ده‌بێت.
عارف ته‌یفور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردوه، له‌و چوار وه‌زاره‌ته‌ی به‌ركه‌وتی پارتی ده‌بێت له كابینه‌كه‌ی سوودانی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و دوو وه‌زاره‌تی دیكه له‌خۆده‌گرێت و وه‌زاره‌تی دادیش ده‌ده‌نه یه‌كێتی.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.