کونسولخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە

 

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر زانیاری له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كامپی نوێی كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر ئاشكراكرد.

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاشکرای دەکات ، كه‌مپی نوێی كونوسڵخانه‌كه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ی 51 دۆنم دروست ده‌كرێت كه‌ جگه‌له‌ كونسوڵخانه‌، شوێنی نیشته‌جێبوونی كارمه‌ندان و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به‌ چالاكییه‌كانی كونسوڵخانه‌كه‌ له‌خۆده‌گرێت.

 

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دیزاینی كه‌مپی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و جیاوازییه‌ كلتوورییه‌كانی عێراق تێیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌ مێژووی دێرینی شاری هه‌ولێری پایته‌ختیشكردووه‌.

 

له‌به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌دا، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، گرنگی زۆر به‌ ژینگه‌ی كه‌مپه‌ نوێیه‌كان دراوه‌ كه‌ وه‌ك شوێنی كاركردن و شوێنی كاتبه‌سه‌ربردن سوودی لێوه‌رده‌گیرت و هاوكارێكی گرنگ ده‌بێت بۆ پاكراگرتن و فێنكردنی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شاری هه‌ولێر، به‌هۆی بوونی رووبه‌ری فراوان له‌ سه‌وزایی و دارودره‌خت.

 

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی كه‌مپی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، جه‌خت له‌سه‌ر پلانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌وڵده‌درێت له‌ مانگی ئادار/مارسی 2024 كونسوڵخانه‌ی گشتیی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر بكرێته‌وه‌ و له‌ ئێستادا كار له‌سه‌ر داخستنی كه‌مپی عه‌نكاوه‌ی كونسوڵخانه‌ی ناوبراو ده‌كات، به‌ چۆڵكردنی خانووی كرێی كارمه‌نده‌كانیان و به‌كرێدانی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دروستیان كردووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ باڵه‌خانه‌كاندا، چه‌ند چێشتخانه‌ و بازاڕگه‌یه‌كیش له‌خۆده‌گرێت.

Back to top button