یەکێتی ئەورووپا بەهۆی هەناردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند
رۆژی پێنجشەممە ، یەکێتی ئەورووپا بە تۆمەتی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا، گەمارۆی “پیشەسازی فڕۆکەوانی شاهێد”ی سپای پاسداران و سێ بەرپرسی باڵای سەربازیی سوپای پاسداران دا.
بەپێی بڕیارە نوێیەکەی یەکێتی ئەوروپا، محەمەد حسێن باقری، بەرپرسی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، حوجەتوڵڵا قوڕەیشی، بەرپرسی دابینکردن و توێژینەوەی وەزارەتی بەرگری، لەگەڵ سەعید ئاغاجانی، فەرماندەی سپای پاسداران لە یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،لە لیستی سزا دراوان دان .
ئەم کەسانە مافی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپایان نییە و هەر سەروەت و سامانێکیان لە یەکێتی ئەرووپا هەبێت بلۆک دەکرێت.
یهکێتی ئهورووپا له بهیاننامهیهکدا ڕایگهیاند که ئهم کردهوه نیشانهی ئیرادهی ئهم وڵاتهیه بۆ وهڵامدانهوهی خێرا و چارهنووسسازه به کارهکانی ئێران بۆ پشتیوانی له دهستدرێژییهکانی ڕووسیا بۆ سهر ئۆکراینا.
هاوکات یەکێتی ئەوروپا گەیاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ ڕووسیا و جێگیرکردنی کوشندەیان لە شەڕی دەستدرێژی بۆ سەر ئۆکراینا شەرمەزار دەکات.