ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە ئێران

 

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە وتی: حکومەتی جۆ بایدن بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و مافی ئازادی ڕادەربڕین و ناڕەزایەتی ئاشتیانە لە ئێران ڕاگەیاندووە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێ هاووڵاتییانی ئێران بتوانن بۆ دوورکەوتنەوە لە تۆڵەکردنەوە وترس لە  ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی حکومەت، مافی خۆیانە ناڕەزایەتی دەرببڕن.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیدارەی بایدن “،بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکانی ئێران و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت بۆ “لێپرسینەوە لە حکومەتی ئێران”.

 

لە دوای دروستبوونی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی سەرتاسەری، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن، چەندین جار بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران و شەرمەزارکردنی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران، هەڵویستی تایبەتی بووە .

 

هاوکاتیش ئاماژەی بەوە کردووە  ئەو بە توندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەری سوڕ نەما، بەڵکو بە ورەی کچان و ژنانی ئێرانی سەری سوڕما.

Back to top button