عەقیدێك و هەشت پلەدار لە موسڵ كەوتنە دەستی داعش

خواكوڕك
لەگەڵ بەردەوامی پێشڤەچوونی هێزە عێراقیەكان لە ئۆپراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵ, ئەمڕۆ چەند پلەدرێكی سوپای عێراق كە لە عەقیدێك و هەشت ئەفسەری تر پێكهاتبوون كەوتنەبۆسەیەكی داعش رفێنران.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕاییگەیاند، ئەمڕۆ چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، عەقیدێك و هەشت ئەفسەری دیكەی سوپای عێراقی لە مووسڵ، رفاند.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕای گەیاند :” لە خۆرئاوای شاری مووسڵ، چەكدارانی داعش ئەفسەرێك بە پلەی عەقید و هەشت ئەفسەری دیكە بە پلەی نزمتر و جیاجیای ڕفاند”. سەرچاوەكە وردەكاری زیاتری لەبارەی ڕفاندنی ئەو 9 ئەفەسەرە بۆ میدیا عێراقییەكان نەدركاند.

Back to top button