دوو کەس لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیر کران

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، دوو کەسیان لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیر کران.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ هەینی 21ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ع. ع. ج) و (ژ. ک. ا.) لە شەقامی کۆیە نزیک نەخۆشخانەی (CMC) لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

 

ڕاشیگەیاند: لەدوای دەستگیرکردنیان دەستبەسەر ماتۆڕ سکیلێک و ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر داگیرا.

 

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگە کران

Back to top button