مەسرور بارزانی پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات دوای ئەوەی مانەوەی هێزەکانی سوپاکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان درێژکردەوە.

 

لە تویتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڗی کۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند: پێشوازی لە دەنگدانی ئەمڕۆی بوندستاگ (پەرلەمانی ئەڵمانیا) دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی بوندسوێر لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

ڕاشیگەیاند: ئێمە بە ئیرادەیەکی هاوبەش پێکەوە دەوەستین، بۆ ئەوەی نەهێڵین ستەمکاری لە ناوچەکەماندا ڕەگ داکوتێت.

 

 

Back to top button