كۆبوونەوەی ترەمپ و عەبادی لە كۆشكی سپی دەستیپێكرد

خواكوڕك
دوای سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە, ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق ‌و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لە كۆبوونەوەدان.

چەند خولەكەكێك بەر لە ئێستا حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە كۆشكی سپی و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پێشوازی لێكرا.
شایەنی باسە, د. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان یاوەری شاندی سەرۆكوەزیرانی عێراقە.

Back to top button