بۆریس جۆنسن گەڕایەوە بەریتانیا و چاوی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانە

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا گەڕایەوە وڵاتەکەی و چاوی لەوەیە، دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران. بەڵام لە نێو پارتی پارێزگاراندا پشتیوانیی پێویستی لێ ناکرێت؛ دۆمینیک راب، کە لە کابینەی جۆنسندا جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەش بوو دەڵێت، گەڕانەوەی جۆنسن ئاسان نابێت.

لەگەڵ بەهێزبوونی رکابەرایەتیی سەرکدایەتیی پارتی پارێزگاران، بۆریس جۆنسن و خێزانەکەی، رۆژی شەممە، کۆتاییان بە گەشتی خۆیان لە کۆماری دۆمینیکا هێنا و گەڕانەوە بەریتانیا.

ڕۆژی هەینی هاوپەیمانێکی سیاسیی جۆنسن بە میدیای وڵاتەکەی گوت، قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشوودا کردووە و جۆنسن ئامادەیە بگەڕێتەوە.

Back to top button