په‌رله‌مانتارێك بۆ عه‌بدولستار مه‌جید: ئەگەر حكوومەت تاڵانچی بێت! تۆش بەشێكیت لەو تاڵانچێتییە
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، كه یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبەرئەوەی خۆی باوەڕی به خزمه‌تكردنی خەڵكی كوردستان نییه، بۆیه ئێستا له دژی كاره‌كانی خۆی لێدوان ده‌دات.
مه‌لا جیهاد حه‌سه‌ن، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، رای گەیاند: “كاك عه‌بدولستار مه‌جید كاتی خۆی وه‌زیری كشتوكاڵ بووه و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه له تیمی حكوومه‌تدا سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێ درابوو كە چۆن كار بكات، ئێستاش كوردستان وا وێنا ده‌كات كه بنیاتی ئابووریی نییه، حكوومه‌ت به تاڵانچی! ناو ده‌بات، باشه كه‌سێك خۆی وه‌زیر بووبێت و به‌شدار بێت له بنیاتنانی ئابووریی حكوومه‌ت، چۆن ئێستا دێت له دژی ئه‌وه كار ده‌كات، كه خۆی به پره‌نسیبی ئه‌خلاقی زانیوه؟ به‌داخه‌وه دیاره كه‌سانی وه‌ك كاك عه‌بدولستار به‌شداریكردنیان له حكوومه‌ت به‌س بۆ ئه‌وه بووه، پشكی حزبی پڕ بكه‌نه‌وه و دەستكەوتی خۆیان هەبێت، ده‌نا كه‌سێك نیه‌تی خزمه‌تكردنی هەبێت، بۆ ده‌بێ شه‌رم له‌وه بكات، كه شانازی به بنیاتی وڵاتی خۆیه‌وه بكات؟ .
دەشلێت:” كاك عه‌بدولستار و حزبه‌كەیشی دوای نه‌كشانه‌وه‌یان له په‌رله‌مان و مانه‌وه‌یان له‌و په‌رله‌مانه‌ی كه به ماوه‌درێژكراو باسی ده‌كه‌ن، ئیتر هه‌ق نییه باسی هیچ بكه‌ن، با بۆ خۆیان دانیشن كه‌سیش گله‌ییان لێ ناكات.”
گوتیشی: “سیاسه‌تی عه‌بدولستاره‌كان وای كرد، كۆمه‌ڵی دادگەری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به واسته‌ی گرووپێك له حزبێكی دیكه، ته‌نیا یه‌ك كورسی به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی فریودانی خه‌ڵك وا ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌و كورسییه‌شیان پێ نەیەت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی کە بۆ باس‌نیوز قسەی کردووە دەشلێت:” ئاخر كه‌سێك، كه خۆی باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێت كه كاری بۆ ده‌كات، چۆن ده‌توانێت باوه‌ڕ به خه‌ڵكی دیكه بهێنێت؟ دواتر كۆمه‌ڵ له‌سایه‌ی كه‌سانی وه‌ك ئه‌مانه هه‌ر رۆژه و یاریكردن له‌گه‌ڵ حزبێك و ده‌ستشكانه‌وه بۆ حزبێكی دیكه، ئاقیبه‌تی باش نابێت.”