وەزارەتی پێشمەرگە: لە ڕێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

 

سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە  23ـی 10ـى 2022 جەختی کردەوە کە وەزارەتەکەیان لە ڕێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

بە سەرپەرشتی فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی  نوێنەری هێزەكانی (70 و 80) و نوێنەری هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە پێكهێنانی دوو فرقەی سەربازی بەڕێوە چوو، كە پێشتر بە مەبەستی كۆكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە  و بەپێی سیاقاتی عەسكەری بۆ تەئمینكردنی قیادە و سەیتەرە  بڕیاری پێكهێنانی لەسەر درابوو.

سەرۆكی ئەركان لە کۆبوونەوەکە بەوردی تیشكی خستەسەر گرنگی پێكهێنانی فرقەكان و  هەماهەنگی لەنێوان میحوەركان و یەكە سەربازییەكانی  تر،  تەئكیدیشی كردەوە کە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە گۆڕانكارییەكان و چاودێریكردنی ئەو فەرمان و بڕیارانەی بۆ ڕێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەركراوە.

Back to top button