حکومەت هەواڵێکی دڵخۆشکەری بــــۆ 230 قوتابـی کـەمئەندام لـە شاری سلێمانی راگەیاند

بۆ پاڵپشتیکردن لە قوتابییانی خاوەن پێداویستی تایبەت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە پاسی هاتووچۆکردن و گواستنەوەی خۆڕایی بۆ ٢٣٠ قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دابیندەکات.

 

هیوا سەعید، سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە:” ڕۆژانە لە ڕێگەی ١٨ پاسەوە، هاتووچۆ بە ٢٣٠ قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت، کە نیشتەجێی سەنتەری پارێزگای سلێمانین. ”

 

سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “قوتابییەکان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکو ٩ی بنەڕەتین، کە لە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخوێنن، ئەوانیش پێکدێن لە، پەیمانگای ڕوناکی نابینایان، پەیمانگای ئاواتی بیرکۆڵان، پەیمانگای هیوای نابیستان، پەیمانگای هانای پیشەیی”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن دەیەوێت خزمەتی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتان بکات و لەمڕووەشەوە چەندین پەیمانگا و سەنتەری تایبەتی بۆیان دابینکردووە.

Back to top button