حکومەتی عێراق بەرمیلێک نەوت بە ۱٥۰ هەزار دینار دەداتە خەڵکی ھەرێمی کوردستان 

حکومەتی عێراق بەرمیلێک نەوت بە ۱٥۰ هەزار دینار دەداتە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ڕازی بووە بە دابین کردنی بڕی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی سپی.

 

 

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، لە بەغداد لە ڕۆژی ۹ی ئەم مانگە نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە بۆ دابین کردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم. لەوەڵامدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕازی بووە بە دابین کردنی بڕی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی سپی.

 

بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی نەوت، ئەو نەوتەی بۆ هەرێم دەنێردرێت بە شێوەی بازرگانی دەفرۆشرێتە حکومەتی هەرێم و بۆ هەر لیترێک ۷٥۰ دینار وەردەگیرێت و بەرمیلێک بەبێ کرێی گواستنەوە نرخەکەی دەگاتە ۱٥۰ هەزار دینار.

 

حکومەتی عێراق ڕازی بووە لە ٤ی مانگی داهاتووەوە لە کۆگاکانی کەرکوک و بێجی ئەو بڕە نەوتە بۆ هەرێم بنێرێت.

Back to top button