نوێترین زانیاری لە بارەی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و عەبادی لە كۆشكی سپی

خواكوڕك
دوای دەستپێكردنی كۆبوونەوەی نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ماوەی 35 خولەك, كۆبوونەوەكی نێوان شاندی عێراقی كە نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی تێدایە لەگەلً دۆناڵد ترەمپ كۆتای هات.
بەپێی زانیاریەكان تەوەری كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و عەبادی بریتی بووە لە شەڕی دژ بە داعش و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی عەبادی و ترەمپ بوون.

شایەنی باسە د. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان یاوەری شاندی سەرۆكوەزیرانی عێراقە.

Back to top button