وەزارەتی پەروەردە: ئەمڕۆ دەوامی پاش نیوەڕۆ لەناوەندەكانی خوێندن ناكرێت و دەبێتە پشوو

بەهۆی خۆرگیرانی نیمچەییەوە، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پشوویه‌كى بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/10/2022، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە، دەوامی پاش نیوەڕوان لە ناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: لە هەمان کاتدا دەوامی بەیانییان لە كاتژمێر 11 و 45 خولەک کۆتایی دێت.

Back to top button