دوو نەخۆشخانە لە بەحرکە دەکرێنەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکاری خەڵکی بەحرەکەی لەبەرچاو گرت و بڕیارە دوو نەخۆشخانە لە بەحرکە بکرێنەوە.

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی تەندروستی رای گەیاند: حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی خەڵک بەردەوامە و داواکاری خەڵکی بەحرکەی لەبەرچاو گرت و، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کەمتر لە مانگێک دوو نەخۆشخانە لە بەحرکە دەکرێنەوە.

 

گوتیشی :” نەخۆشخانەیەک تایبەتە بە ئافرەتان و منداڵان، نەخۆشخانەکەی تر فریاکەوتنی خێرایە ، لە ماوەیەکی کەمدا بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی بەحرکە دەکەوێتە خزمەتکردن.

Back to top button