ریشی سوناک بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

 

شای بریتانیا چارڵزی سێیەم ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی ڕیشی سوناکی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرد.

 

ناوبراو سێیەم سەرۆکوەزیرانە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا کۆنترۆڵی ئەم وڵاتە دەگرێتە ئەستۆ.

 

سۆناک دوای دەستلەکارکێشانەوەی ” لیز تروس” لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا توانی متمانەی زۆرینەی ئەندامانی پارتی پارێزگاران بەدەست بهێنێت و بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.

 

ڕیشی سوناک بە ڕەچەڵەک هیندییە و ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی بەریتانیادا کەسێکی غەیرە سپی پێست دەستی بەسەر ئیدارەی حکومەتی بەریتانیادا بگرێت.

Back to top button