كوڕى به‌رپرسانى یه‌كێتى خه‌ڵك ده‌كوژن و به سوڵحى عه‌شایه‌رى چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن
ساڵی رابردوو كوڕێكی حه‌مه‌سوور دووشیوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له یه‌كێك له سیتییه‌كانی شاری سلێمانی، به چه‌ك ته‌قه‌ی له كهرمهندێكی سكیوریتی كرد و كوشتی. دوای یه‌ك ساڵ له‌و رووداوه ئه‌مڕۆ به سوڵحی عه‌شایه‌ری ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كێشه‌ی كوڕه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان حه‌مه‌سوور دووشیوانی رووبه‌ڕووی هێرش بووه‌ته‌وه و هاووڵاتییان پێیان وایه، ئه‌وان كوڕی خه‌ڵكی ده‌كوژن و دواتر به سوڵحی عه‌شایه‌ری كوڕی خۆیان ئازاد ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن به یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. كه‌سانێك پێیان وایه نابێت ئه‌و كوڕه‌ی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگا بێت تا ئه‌و كاته‌ی له زیندان ماوه‌ی یاسایی خۆی ته‌واو ده‌كات.
هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسیوویانە، به‌داخه‌وه دووباره یه‌كێ تر ده‌كوژێت و تازه فێری كوشتن بووه، هه‌روه‌ها كه‌سانێكی زۆر پێیان وایه كوڕی به‌رپرسان ده‌بنه هۆكای كوشتنی خه‌ڵك و دواتر خۆیان سوڵح ده‌كه‌ن و كێشه‌ی كوڕه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره سوڵحانه دواجار ئه‌نجامه‌كانی خراپتر ده‌بن و كه‌سانێكی تر ده‌بنه قوربانی كوڕی به‌رپرس و كاتێك ده‌زانن سوڵحیان بۆ ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی یاسا ناكرێنه‌وه.