به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی 4 پرسی گرنگ ده‌كات
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات و ستراتیژی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی راژه سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی گشتیی یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبووه‌نه‌وه‌كه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26/10/2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی. له بڕگه‌ی دووەمی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره (٥) له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان، ده‌خرێته روو.
بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی پێکەوەژیان).
بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.