سەرۆك بارزانی: شەڕی سحێلا یەكێكە لە گەورەترین نەبەردییەكانی مێژووی نوێی گەلی كوردستان

سەرۆك بارزانی باس لە داستانی مەحموودیــە و سحێلا دەکات و بە ”یەكێك لە گەورەترین نەبەردییەكانی مێژووی نوێی گەلی كوردستان“ وەسفی كردووە.

 

سەرۆك بارزانی، لە لاپەڕە 117ی كتێبی (بۆ مێژوو)دا و لە چوارچێوەی گێڕانەوەی ڕووداوەكانی ڕۆژانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، باسی لە قارەمانێتی و بەرخودانی پێشمەرگە و خۆڕاگرییان بەرامبەر بە پیلانی داگیركەرانی عێراقی و ئێرانی دەكات و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات: ”بەرخودانـی پێشـمەرگە لـە هەمـوو بـەرەكان بـەردەوام بــوو، هەتــا لــە 26ـــی ئۆكتۆبــەر لــە بــەرەی مەحموودیــە و ســحێلا، هێزەكانــی عێراقــی و حەشــدی شەعبی بــە هاوكاریــی هێزەكانــی ئێرانــی و حزبوڵــای لوبنــان و بــە فەرماندەیــی ڕاســتەوخۆی ئەفســەرێكی پاســداری ئێرانــی بــە نــاوی سەید موختار (كــە لــەو شــەڕەدا برینداریــش بــوو)، بــە مەبەســتی گرتنــی پیشــخابوور پەلاماری سـەنگەرەكانی پێشـمەرگەیان دا، بەڵام دووچـاری شكسـتێكی زۆر گەورە بوونەوە.“

 

سەرۆك بارزانی جەختی كردۆتەوە كە ”شـەڕی سـحێلا یەكێكـە لـە گەورەتریـن نەبەردییەكانـی مێـژووی نوێـی گەلـی كوردسـتان. ئـەو شكسـتە، گۆڕانـی بەسـەر هاوكێشـەكاندا هێنـا و دانوسـتان دەسـتی پـێ كـرد.“ هەرچەندە نەیشاردۆتەوە كە تا ئەوساتەش، حەیدەر عەبـادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق ”هێشـتا هـەر لووتبـەرز و مەغـروور بـوو و ئامـادەی دانوسـتانی سیاسـی نەبـوو، داوای ئـەوەی دەكـرد كـە تیمـە فەنییـە سـەربازییەكان دانوسـتان بكـەن.“

 

لە هەمان لاپەڕەی كتێبی (بۆ مێژوو)دا سەرۆك بارزانی ئاشكرای كردووە كە ”لـە یەكـەم گـەڕی دانوسـتاندا، نوێنەرانـی هێـزە عێراقییـەكان و نوێنـەری سـوپای پاســداران و حزبوڵــای لوبنــان ئامــادە ببــوون. لــە دانوســتانەكاندا عێراقییــەكان بەپێــی قســە و فەرمانــی نوێنەرانــی ئێــران و حزبوڵــا دەجووڵانەوە. ئەمــە لــە ڕاســتیدا ئەوپــەڕی ســووكایەتیكردنی عەبــادی بــوو بــە ســەروەریی عێــراق كــە خەڵكــی بیانــی بێــت و بڕیــار لەســەر دیاریكردنــی هێڵەكانــی تەمــاس بــدات. بۆیــە بڕیــارم دا چیــر تیمــی دانوســتانكاری ئێمــە لەگەڵیانــدا دانەنیشــن.“

 

ئەمڕۆ پێنج ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر داستانی مەحموودیــە و ســحێلا یە، ئەو رۆژەی پێشمەرگە قارەمانەکان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی، بە ھەموو جیھانی گووت خۆناچەمێنێن.

Back to top button