په‌كه‌كه‌ تیرۆریستانی داعش ئازاد ده‌كات و ئه‌ندام و كادیرانی پارته‌ كوردییه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌ستگیر ده‌كات.

خواكوڕك

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی (په‌ده‌كه‌سه‌) (عەبدولباست حەمۆ) ڕایده‌گه‌ێنێت” قەندیل و شام ئاماژەیان داوەتە پەکەکە، تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکانیان ئازاد بکەن و ئەندامانی ئەنەکەسەیش زیاتر دەستگیر بکەن.

‌(عه‌بدولباست حه‌مۆ) سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ ڕاگه‌یاندوه‌”په‌كه‌كه‌ ئەو داعشانەی ئازاد کردووە، کە دەستگیری کردبوون، کەچی ٦٠ ئەندامی ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە زیندانی پەکەکەدان و ئازادیان ناکات، ئەمەش پیلانێکی ڕژێمی سووریا و پەکەکەیە، کە دەبێ داعشەکان ئازاد بکرێن و ئەندامانی ئەنەکەسە لە زینداندا بن.”

ئه‌ندامەکەى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان-سووریا دەڵێت”پەکەکەی ڕۆژئاوا لە قەندیل و شامەوە ئەمری پێ کراوە، دەبێ هەرچی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئازادیان بکات، کەچی بەردەوام بن لە زیندانیکردنی ئەندامانی ئەنەکەسە. قەندیل ئەمرێکی دیکەیشی داوەتە پەکەکەی ڕۆژئاوا، کە دەبێ لە باشووری کوردستان بەردەوام بن لە نانەوەی ئاژاوە و هەرچی لە دەستیان دێت، بیکەن بۆ ئەوەی ببنە ئاستەنگ لەبەردەم سەربەخۆییی کوردستاندا.”

(عه‌بدولباست حه‌مۆ) گوتیشی”قەندیل ئەمرێکی دیکەی داوەتە پەکەکە، بۆ ئەوەی شەڕی کورد و کورد دروست بکات و نەیەڵێت، دۆزی کورد بە ئامانج بگات، بەڵام ئێستا جیهان ئاگادارە لەو کارە نامرۆیانەی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیکات و لە هەرێمی کوردستانیش دەستی کردووە بە کاری نابەجێ و داگیرکردنی گوندە سنوورییەکان و نانەوەی بشێوی لە شنگال و ناوچەکانی دیکەدا، ئاشکرایشە پەکەکە ئەجێندای ئیقلیمی جێبەجێ دەکات و  داهاتوویان رۆشن نییە و لەو پیلانانەیاندا شکست دەبات”.

Back to top button