حکومەتی هه‌رێمی كوردستان مووچەی به‌شێكی فه‌رمانبه‌رانی زیاد کرد
بەپێی نووسراوێکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، 100 هەزار دینار بۆ مووچه‌ی به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران زیاد دەکرێت.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، کە بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانە کراوە، تێدا رەزامەندیی دراوە بۆ زیاد کردنی مووچەی شۆفێرانی کێڵگەمینەکان، لە دەزگای گشتی مین بەبڕی لە 425 هەزار دینارەوە بۆ 525 هەزار دینار.”
بەپێی نووسراوەکە، ئەو 100هەزار دیناره، زیادە مووچەیه دوای هەموارکردنەوەی ڕێنوێنییەکی دارایی، کە ساڵی 2019دەرکراوە.
لای خۆشیەوە جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لەبارەی بڕیارەکەی حکومەت گوتی: “سوپاس و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لەسەر ڕەزامەندیدان بۆ زیادکردنی مووچەی شۆفێری کێڵگەمینییەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین و، خزمەتکردنی زیاتری فەرمانبەران.”