مه‌لا به‌ختیار:پێویسته بزانین دوای نه‌ورۆز ئاینده‌ی كوردستان به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێ.!
خواكوڕك
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت” پێویسته دوای نه‌ورۆز گفت‌و گۆبكه‌ین له سه‌رداهاتووی كوردستان و بزانین هه‌نگاو بۆ كوێ ده‌هاوێژین.
(مه‌لا به‌ختیار) به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به كوردستان 24ی ڕاگه‌یاندوه”نه‌ورۆز جه‌ژنێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، بێگومان پیرۆزبایی كردنه له هه‌موو كوردێك و له هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌ی نه‌ورۆزیان لا جوانه و جه‌ژنه‌كه‌ی ده‌گێرن، نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ ده‌كه‌وێته هه‌لومه‌رجێكی پڕ له پرسیار، هه‌ندیك پرسیار مایه‌یی نیگه‌رانیه هه‌ندێكیشیان وه‌ڵامی دڵخۆشكه‌ریان هه‌یه، دۆخی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆخی ووڵاتانی ده‌ووروبه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها دۆخی ناوخۆی به‌ش به‌شی كوردستان، ڕه‌نگه بارودۆخه‌كه جێگای پرسیار بێ بۆ هه‌ر به‌شێك، دڵنیاشم له نه‌ورۆزدا هه‌موو كوردێك دڵی خۆشه و ڕۆژێكی خۆشیش ئه‌بێ،بارانیش له هه‌ندێ شوێن ئه‌بارێ، به‌ڵام دڵنیام ناخی هه‌موو كوردێك نیگه‌رانی به‌ری نادات، چونكه ئه‌زانێ له دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاینده‌ی كوردستان به‌ره‌و كوێ وه هه‌نگاو ده‌نێت، ئاینده‌ی كێشه سیاسیه‌كانی هێزه سیاسیه‌كان به‌ره‌و كوی هه‌نگاو ده‌نێ، ئاینده‌ی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چی ده‌بێ، ئاینده‌ی كێشه سیاسیه كانی حزبه‌كانی ڕۆژئاوا به‌ره‌و كوێ، ئاینده‌ی حزبه‌كانی باكوری كوردستان به‌ره‌و كوێ، ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و كوێ، ئه‌مه هه‌مووی پرسیاره و ده‌بی بیكه‌ین و ئه‌نجامی وه‌ربگرین.