دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا یەكەم نووسراوی فەرمی بە محەمەد شیاع سودانی دەگۆڕێت

ئەمڕۆ چوارشەممە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەسەر بەكار نەهێنانی زمانی كوردی، یەكەم نووسراوی فەرمی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو گۆڕی.

دوای ئەوەی سودانی بە نووسراوێكی فەرمی داوای لە پەرلەمانی عێراق كردبوو بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەبەخشین بە حكوومەتەكەی، لە نووسراوەكەیدا تەنها زمانی عەرەبی بەكار هێنابوو، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا بە نووسراوێك وەڵامی دایەوە و پێی ڕاگەیاند داواكەیان رەت كردووەتەوە، چونكە نووسراوەكەی بە شێوەیەكی نادەستووری نووسراوەتەوە و لە پاڵ زمانی عەرەبیدا، زمانی كوردی بەكار نەهاتووە.

بەم شێوەیە سودانی ناچار كرد نووسراوەکەی بگۆڕێت و زمانی کوردی بۆ زیاد بکات و دووبارە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكاتەوە.

 

 

Back to top button