ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی سوودانی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆده‌بێته‌وه‌.

دوێنێ چوارشەممە 26ـی تشرینی یەکەم، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشه‌ممه‌ 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، کۆدەبێتەوە.

پێشتر سوودانی داوای له‌ په‌رله‌مانی عێراق كردبوو، كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ متمانه‌به‌خشین به‌ كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه‌.

Back to top button