سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئەمڕۆ هەموو شت یەكلا دەكەینەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئۆكتۆبەری 2022، كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە دەكەن و “هەموو شت” یەكلا دەكەنەوە.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، كاتژمێر 11:30 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی دكتۆر فوئاد حوسێن دەكات.

سەرۆکی فراکسۆنی پارتی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە كۆبوونەوەكە یەكلاكەرەوەیە و تێیدا هەموو شتێك یەكلا دەكەینەوە.

Back to top button