بەم نزیكانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ

 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەواڵی دواکەوتنی مووچە هیچ بنەمایەکی نییە و هیچ لایەنێکی فەرمی لێدوانی لەم جۆرەی نەداوە و بەم نزیکانە خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت.

 

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند: “لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی مانگی 10 بڵاو دەكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ.”

 

لەبارەی دەنگۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەش گوتی: “ئێمە وەكوو حكوومەت نەمانگوتووە و هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی نەیگوتووە كە مووچە دوا دەكەوێت، یان هۆیەكانی باس بكات، من پێت دەڵێم لەم نزیكانە لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە، ئەو لایەنەی كە ئەم جۆرە لێدوان و هەواڵانە بڵاو دەكاتەوە، هیچ بنەمای نییە و فەرمی نین، بۆیە لایەنی فەرمی بۆ ئەم بابەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.”

Back to top button