كاكه حه‌مه: پێویسته هه‌مو حزبه كوردستانیه‌كان ته‌بابن و بیر له ئاینده‌ی ئه‌م ووڵاته بكه‌نه‌وه و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی هه‌نگاو بنێین.
خواكوڕك
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت” گرنگه سه‌رجه‌م حزبه‌كان كێشه‌كانیان وه‌لا بنێن و پێكه‌وه ته‌بابن و بیر له ئاینده‌ی ئه‌م ووڵاته بكه‌ینه‌وه، ئه‌و له‌ویه‌تی كاره‌كانمان سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێ.
(محمدی حاجی مه‌حمود) سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز له په‌یامێكی به كوردستان24ی ڕاگه‌یاندوه”سڵاو له گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و داعش و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزیان، سڵاو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه به درێژای 1000 كیلۆمه‌تر له سه‌نگه‌ری به‌رگرین له كورد و كوردستان، به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه، له هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، به‌ڕیز كاك مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال و هه‌موو تێكۆشه‌رانی كورد به گشتی، هیوادارین ئه‌م نه‌ورۆزه ببێته هه‌وێنی پێكه‌وه‌یی و كاری هاوبه‌ش و هه‌موو هێزه كوردستانیه‌كان پێكه‌وه دابنیشن و ڕێكبكه‌ون و له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگ و سیاسیه‌كان و ئیستراتیجیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو هیزه سیاسیه‌كان ڕێكبكه‌ون به‌رامبه‌ر هه‌موو كێشه و ململانیه‌كان، خۆری داعش به‌ره‌و ئاوا بوون ئه‌چێت، دوای شه‌ری داعش ئیمه له كوێی ڕوداوه سیاسیه‌كانین، خۆمان به شتی بچوك مه‌شغوڵ نه‌كه‌ین به‌ڵكو به بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ و ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردن و باشتركردنی خه‌ڵكی كوردستان و گوزه‌رانیان گرنگه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین پێكه‌وه.