زۆربەی شاری مهاباد لە دەستی خەڵکی دایە و کوژراو هەیە

 

لە بەردەوامیی سەرهەڵدانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا ، تا ئێستا زۆربەی شارو ناوجەکانی ئێرانی گرتۆتەوە .

هەرئێستاش لە شارەکانی مهاباد ، بۆکان ، جوانڕۆ سنە ، سەقز، دێوڵان و چەندین شارو شارۆچکەی تر لە رۆژهەڵاتی کوردستان  خۆپیشاندان بەردەوامە و رێژەی بریندارەکان بە رادەیەکی بەرچاو ڕوو لە هەڵکشانە .

 

هاوکات ئەمڕۆ لە بەیانییەوە ، خەڵکی شاری مهاباد ، لە دوای ئەسپەردەکردنی کوژراوێکی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی ئەم شارە ، بە سرودی ئەی ڕەقیب رژانەوە شەقامەکان و چەندین شوێنی ئەمنیی و ئیداریان ئاور تێبەردا ، بە جۆرێک کە تا ئێستا زۆربەی شار لە دەستی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەم شارەدایە .

 

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵیش لە ناوخۆی رۆژهەڵاتەوە ، ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ ، دوو خۆپیشاندەری دیکەی مهابادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە یەکیان  ژنێکی تەمەن 40 ساڵەیە ، لە گەڕەکی سێ ئاشان .

جێگەی ئاماژەیە لە کاتی ئەسپەرەکردنی کوژراوەکان،  سرودی ئەی شەهیدان و ئەی ڕەقیب لە مزگەوتەکانەوە ، هەموو شاری تەنیبوو .

 

Back to top button