مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 12ملیار دینار بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 12ملیار دینار بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند :” لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە شاری ھەولێر ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 900 ھەزار دینار، بە مەبەستی دروستکردنی 14 پۆند لە دەوروبەری ھەولێر بە شێوەی نەختینە و قۆناغ ، لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

Back to top button