جه‌ماڵ مۆرتكه‌:ئه‌مریكا فشاری له‌ عه‌بادی كردوه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

خواكوڕك

فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی كوردستان  باس له‌وه‌ دەکات کە پرسی هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق، بووەتە ڕۆژەڤ و بڕیارە لە سووریاش ئەو ڕۆڵە ببینرێت و لە عێراقیش دەسەڵاتی فراوان بکات.

(جەماڵ مورتکە) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ، بە رۆژنامەی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە“ئەمریکا فشاری لەسەر عەبادی کردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، چونکە حەشد دروستکراوی دەرەوەی عێراقە و پرسێکی مەزهەبییە”.

مۆرته‌ زیاتر وتویه‌تی “هۆکاری هەوڵدان بۆ دروستکردنی هێزی کوردی و عەرەبی سوننە لەنێو حەشدی شەعبی، بەو ئامانجەیە کە بڵێن حەشد هێزێکی مەزهەبی نییە و “گوایە ئەم هێزە هێزێکی عێراقییە، بەڵام ئەمریکا نایەوێت حەشدی شەعبی لە ناوچە عەرەبییە سوننییەکان بێت، بۆیە چاوەڕوانی هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە دەکرێت”

Back to top button