سەۆکی روسیا: جیهان به‌ره‌و سیناریۆیه‌كی خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت

سەۆکی روسیا هۆشداری دەدات و دەڵێ: جیهان به‌ره‌و سیناریۆیه‌كی خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی روسیا توودەی، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆك روسیا له‌ میانه‌ به‌شداریكردنیدا له‌ دیداری بوتكه‌ی (ڤاڵدای) بۆ كێشه‌ جیهانی و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی جیهان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، رۆژئاوا جه‌نگی ئۆكراینایان هه‌ڵگیرساند و ده‌یان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا.

 

گوتیشی، وڵاتانی رۆژئاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ ناده‌ت و كه‌لتور و پێكهێنه‌ره‌كانی پشتگوێده‌خات، ئه‌وان ته‌نها بیریان له‌لای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جیهان بكه‌نه‌ كۆیله‌ی خۆیان.

 

سه‌رۆكی روسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و دوا بونی نییه‌ و مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م دو بژارده‌دایه‌، یان ئه‌وه‌تا هه‌نگاو به‌ره‌و وێرانكاری و ته‌فروتوناكردن ده‌نێت، یان ئه‌وه‌تا به‌ره‌و باشتركردنی بارودۆخی جیهان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر پێ هه‌ڵده‌نێت.

Back to top button