هەڕەشەكانی هەولێر بەغدای پاشگەز كردەوە
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا هەرچی قوتابییە لە وانەی كوردی دەرنەچووە بە دەرچوو هەژمار بكرێ، ئەمەیش بۆ لێدان بوو لە پرۆسەی خوێندنی كوردی، وەزارەتی پەروەردەی كوردستان یەك مانگ مۆڵەتی بەو وەزارەتە دا بۆیە تەربیەی عێراق لە بڕیارەكەی پاشگەز بووەوە.
ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئۆکتۆبەری 2022، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا ئەو خوێندكارانەی لە وانەی زمانی كوردیدا دەرنەچوون بە دەرنەچوو ئەژمار دەكرێن بڕیاری پێشوو هەڵوەشاوەتەوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق تایبەتە بە وانەی زمانی كوردی لە تەواوی خوێندنگەكانی عێراق و تێیدا هاتووە، ئەو قوتابیانەی لە وانەی زمانی كوردیدا دەرنەچوون بە دەرنەچوو ئەژمار دەكرێن.
ئەو بڕیارەی عێراق لە كاتێكە پێشتر وەزارەتەكە بڕیاریدابوو هەر قوتابییەك لە وانەی زمانی كوردیدا دەرنەچووبێت بە دەرنەچوو ئەژمار ناكرێت، بەڵام دوای هەڵوێست وەرگرتنی وەزارەتی پەروەردە نوێنەرانی كورد لە بەغداد ئەو بڕیارە ڕاستكردنەوەی بۆ كرا.