نەتەوە یەکگرتووەکان : کورد لە ئێراندا بە تەواوی مافی پێشێل کراوە

 

بۆ یەکەمجار لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێویەکی جیاواز لە پرسی گشتیی ئەمرۆیی ئێران هاتە  بەر باس و لێکۆڵینەوە .

 

جاوید رەحمان، لێکۆڵەرەوەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆیی ئێران هاوکات کە سەرکۆنەی توند تیژییەکانی هێزەکانی ئەمنیی ئێران دەکات دژی خۆپیشاندەران و خەڵکی سڤیل ، ئاماژە بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی مافەکانی گەلی کورد دەکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

 

جاوید ڕەحمان ئاماژە بەوە دەکات ، کورد لە ئێراندا ماف نییە و بەشێوەیەکی زۆر دڕندانەش جیا لە هەموو ناوچەکانی ئێران سەرکوت دەکرێن .

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، کورد لە ئێران زۆر مافیان لێسەندراوەتەوە لەوانە مافی ناسنامە، مافی زمان، مافی بوونی نوێنەرایەتیی خۆیان و، مافی ئازادیی دەربڕین. لەبەر ئەوەیە لە پارێزگا کوردییەکانی خۆپێشاندانی زۆر هەن.”

 

هەروەها ئەو بەرپرسە باڵایەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دامەزراندنی میکانیزمێکی نێودەوڵەتی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خۆپێشاندەران لە ئێران .

Back to top button