هیمن میرانى: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئاگادارمان بکەنەوە لە هەر دیاردەیەکى چەکفرۆشتنى نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییان
لە گفتوگۆیەکدا کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەگەڵ له‌گه‌ڵ د. هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجامی داوه
چەندین تەوەری گرنگ سەبارەت بە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت باس کراوە ، هاوکات لەو گفتوگۆیەدا چۆنیەتی وشوێنی تۆمارکردنی چەکەکان بۆ مۆڵەت وەرگرتن ئاماژەی پێکراوە
دەقی گفتوگۆکە
ـ پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟
هێمن میرانى: بابه‌تی ڕێكخستنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت یا چه‌كداری له هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تێكی گرنگه له كۆمه‌ڵگه. ده‌زانین کە عێراق هەر ده ساڵ جارێك ده‌چێته‌وه خاڵی سفری توندوتیژی، له‌م جۆره كۆمه‌ڵگانه به‌رده‌وام هاووڵاتیان چه‌كیان هه‌یه، چونکە هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌ت ناتوانێت بیانپارێزێت و بۆیه به مافی خۆیان ده‌زانن چه‌كیان هه‌بێت، به‌ڵام كوردستان له‌م دۆخه ده‌رچووه، چونکە ئه‌من و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر كراوه.، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه ئامرازه‌كانی تاوان و توندوتیژی سنووردار بكات. ماكس ڤەیبه‌ر ده‌ڵێت: ته‌نیا ده‌وڵه‌ت مافی به‌كارهێنانی توندوتیژی بە شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و ڕەوای هه‌یه و جگه له ده‌وڵه‌ت هیچ كه‌سێك بۆی نییه خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌و ئامرازانه بكات. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و مافه‌یان هه‌یه چه‌كیان لابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له قۆناغی ڕزگاری نیشتمانین و نه‌بووینه‌ته ده‌وڵه‌ت، بۆیه خه‌ڵك بە جۆرێك شانازی به هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌كات وه‌ك ئامرازێكی به‌رگری، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاوه‌كانی بۆ ڕێكخستنه‌وه و سنوورداركردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌ست پێ كردووه و هەنگاوی باشیشمان له‌م ڕووه‌وه هاویشتووه و پێویسته چه‌كی قورسیش ته‌نیا ده‌وڵه‌ت خاوه‌ندارییه‌تی بكات.
ـ هه‌ڵمه‌تی حەفتەى چه‌ك داماڵین به كوێ گه‌یشتووه؟
هێمن میرانى: ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكی جیهانییه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆیدا بڕیاری داوه هه‌فته‌یه‌ك بۆ هۆشیاری نه‌ك بۆ گرتنی خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی ئێمه به هه‌ڵه لەو هەڵمەتە تێگه‌یشت. ئێمه نامانه‌وێت خه‌ڵك بگرین، بەڵکو ته‌نیا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان نه‌بێت، ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌فته‌یه‌ك نییه به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ركاتێك چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان بینى لای هه‌ر كه‌سێك، ئه‌وا ڕێكاریی یاسایی بگرنه‌به‌ر. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه و بە درێژیی ساڵەکان بەردەوام دەبێت.
ـ بڕیار بوو لیژنه بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه دابنرێت؟
هێمن میرانى: چل لیژنه هه‌یه بۆ تۆماركردنی چه‌كی جه‌نگی کە نوێنه‌ری پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی تێدایه و خه‌ڵك ده‌توانێت ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌یه‌تی لای ئه‌و لیژنانه تۆماری بكات. له ڕێنماییه‌كەماندا به ڕوونی هاتووه كه دوای تۆماركردنی چه‌كه‌كه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت به‌ڵێننامه پڕ بكاته‌وه، چه‌كه تۆماكردووەکەى هه‌ڵنەگرێت و مامه‌ڵه و ده‌ستاوده‌ستی پێ نەكات و نەیفرۆشێتەوە، ئەو‌كاته ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت چه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت پڕۆسه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی پێ بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه داخراوه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت خه‌ریكی پڕۆژە‌یه‌كی هاوبه‌شه كه تیایدا شوێنێك بۆ فرۆشتن و چاككردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن به چه‌ك دابنرێت کە له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆیە. بەداخەوە تێڕوانینێكی هه‌ڵه هه‌بوو و خه‌ڵك پێی وابوو ئێمه ده‌چین له ماڵان ده‌گه‌ڕێین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كەکانیان، نه‌خێر ساڵێك دانراوه بۆ تۆماركردنی چه‌كه‌كانیان، به‌ڵام دوای ئه‌و ساڵه هه‌ر چه‌كێكی تۆمار نه‌كراو به چه‌كی قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت.
ـ خه‌ڵك له كوێ بچێت چه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن؟
هێمن میرانى: ئێمه دواتر شوێنه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ـ یاسای چه‌ك هه‌موار ده‌كرێته‌وه؟
هێمن میرانى: دوو ڕێنمایی و یاسایه‌کیش ده‌رچووه کە یەکیان تایبەتە بە كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان كه ئه‌ویش كاری ڕێكخستنی چه‌كدارییه، بۆیه هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له یاسای چه‌ك نییه و پێویست به هه‌موواركردنه‌وه ناكات.
ـ زۆر جار گوێمان لەوە دەبێت کە بە شێوەى ئەلیکترۆنى و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییان مامەڵە بە چەکەوە دەکرێت، لەم بارەوە چیتان کردووە؟
هێمن میرانى: داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێك مامه‌ڵه به چه‌ك ده‌كرێت یا شوێنێك به ئۆنڵاین كڕین و فرۆشتنی چه‌ك ده‌كرێتئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه هاوكار بین و كوردستانه‌كه‌مان بپارێزین و ئه‌و دیارده‌یه‌ش له ناو هه‌رێمی كوردستان بنه‌بڕ بكه‌ین.