مەسرور بارزانی: ئەمشەو لەگەڵ مستەفا کازمی قسەمکرد و سوپاسم کرد
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمشەو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق قسەی کردووە و لەپای خزمەتکردنی بە نیشتمان سووپاسی کردووە.
سەرۆک حکومەت لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی: ئەمشەو لەگەڵ هاوڕێکەم، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق قسەمکرد و لەپای سەرکردایەتیکردن و خزمەتکردنی بە نیشتمان سوپاسم کرد.
مەسرور بارزانی لە باسی مستەفا کازمیدا دەڵێت، “سەرەڕای هەموو بەربەستەکان و، لە کاتێکدا مەترسی لەسەر ژیانی خۆی هەبوو، ئەو (مستەفا کازمی) لەسەر رێچکەی خۆی مایەوە”.
هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق خواست.
Tonight, I spoke to my friend, outgoing Iraqi PM @MAKadhimi to thank him for his leadership and service to the country.
Against the odds, and at times at the risk of his own personal safety, he stayed the course.
I wish him all the best -mb.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 28, 2022