شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

شاندێكی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی و ئابوریی و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یان ده‌ده‌نێ.

بریارە ئەمرۆ شەممە 29/10/2022، بەپێی زانیارییەكانی دەست دەزگایی “خواکوڕك” کەوتوون، شاندێكی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو شاندە لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و بەربەستەكانی بەردەم كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرچاوڕوونی دەدەن.

بەرنامەی شاندەكە ئەمڕۆ لە هەولێر دەبێت و لەگەڵ زەحمەتكێشان و شیوعی كۆ دەبێتەوە، لە ڕۆژانی تریشدا سەردانی حزبەكانی تریش دەكرێ‌.

سبەی شاندەكە بەرنامەی كارەكانی فراوانتر دەبێت، سەردانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان دەكات و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبانە دەكرێ‌.

Back to top button