ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.!

خواكوڕك

گوتەبێژی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، هەواڵی بە دیلگرتنی ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیسی فیدراڵی لەلایەن داعشەوە لە موسڵ رەتدەکاتەوە و دەڵێت “ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.

هەندێ ئاژانس لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویانکردەوە” داعش (عەقیدێک و هەشت ئەفسەری دیکەی پۆلیسی فیدراڵی) لە موسڵ دەستگیرکردووە.

موقەدەم (عەبدولئەمیر محەممەداوی) گوتەبێژی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، کە بەشێکە لە پۆلیسی فیدراڵی لە لێدوانێکدا بۆ رووداو هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاندوه‌ “ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.

بەپێی سەرچاوەکە، بە دیلگرتنی ئەو ئەفسەرانە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 20/3/2017، لە گەڕەکی باب جەدیدە لە بەری راستی موسڵ بووە، دوای شەڕ و پێکدادانێکی تووند لەگەڵ چەکدارانی داعش، گولـلەیان پێنەماوە، بەهۆیەوە لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون.

Back to top button