مەسرور بارزانی: هاوخەمی گەلی کۆریام لەم کاتە سەختەدا
دوای گیانلەدەستدانی دەیان کەس لە ئاهەنگێکی هاڵۆویندا لە کۆریا باشوور، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ گەلی کۆریا دەردەبڕێ.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە هاتووە “زۆر دڵتەنگم بە گیانلەدەستدانی دڵتەزێنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ساتێکدا کە بڕیار بوو ساتێکی ئاهەنگگێڕانی هاوبەش بێت لە سیئۆل، هاوخەمی گەلی کۆریام لەم کاتە سەختەدا.”
ئەمشەو لە سیئۆلی پایتەختی کۆریا باشوور لە ئاهەنگێکی هاڵۆویندا به هۆی پاڵهپهستۆوه 60 کەس گیانیان لەدەست دا.