سەکردەیەکی گۆڕان، خەریکە سلێمانی بە دەستی کوڕی بەرپرسەکانی یەکێتی وێران دەبێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/10/20221029_234815.png)
دوای ئەوەی چەندین جار کوڕی بەرپرسانی یەکێتی لە سلێمانی تەقەیان لە هاووڵاتیانکرد، دواهەمینیان کوڕی سەرکردەی یەکێتی جەمیل هەورامی تەقەی لە خەزوری خۆی کردوو برینداری کرد، سەرکردەیەکی گۆڕان دەڵێت:” خەریکە سلێمانی وێران دەبێت”.
سیامه‌ند عه‌لی مه‌حموود، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان لەو بارەیەوە راگەیاند: ”ئەو دیمەنەی شەوی رابردوو لە شەقامێگی قه‌ره‌باڵغ و گه‌وره‌ی شاری سلێمانی بینیمان كە كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتی به دوای خه‌ڵك كەوتبوو و ته‌قه‌ی له خه‌ڵكی ده‌كرد، چه‌ند مانگ پێش ئێستاش بینیمان كە كوڕی به‌رپرسێكی دیكه ته‌قه‌ی له كارمەندێكی سكیوریتی كرد و كوشتی، جگە لەوەی ماوە نا ماوە دەبیستین ماڵی فڵانه كه‌س ته‌قەی لێ ده‌كرێت، ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یە بۆ سلێمانی، دیمه‌نێكی ترسناكیشی دروست كردووه.“
ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان راشیگەیاند: ”ئه‌وه‌ی دوێنێ شەو له سلێمانی ڕووی دا، ترسناك بوو، كوڕی ئه‌م به‌رپرسانه خه‌ریكه سلێمانی وێران ده‌كه‌ن.“
بە بڕوای ئەو سەركردەیەی گۆڕان: ”ناكرێت بێیاسایی لە سلێمانی هەبێت و یاسا نەتوانێت لەم سنوورەدا سەروەر بێت و سزای ئەوانە بدات كە خەڵكی بێ‌تاوان دەكوژن یان بریندار دەكەن.“