پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەكگرتوو كۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سەردانی حزبەكانی كوردستان بەردەوام بێت، لە كۆبوونەوەدا دواین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق تاوتوێ دەكرێن، ئەمڕۆش سەردانی دوو حزبی تر دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 30ـی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، شاندێكی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو شاندە لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و بەربەستەكانی بەردەم كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرچاوڕوونی دەدەن.
بەرنامەی شاندەكە ئەمڕۆ سەردانی دوو حزبی هەرێمی كوردستان دەبێت، یەكێكیان لە دەسەڵاتە ئەوەی تر ئۆپۆزسیۆنە كە گۆڕان و یەكگرتوون.
چوونی ئەو شاندە لە كاتێكدایە پێشتریش چەندان سەردانی هەبووە، هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێ باشترین پێوەندی لەگەڵ حزبەكان هەبێت، دوێنێش سەردانی حزبی شیوعی و زەحمەتكێشانیان كرد.