ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: سلێمانی پارەی هەبێت یان پارەی بۆ بێت، هەردووکی دەزرێت، بەرپرسیاری یەکەمیش لەم دۆخە یەکێتییە
ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەلێ:سلێمانی پاره‌ی خۆی هه‌بێت، لێی دەدزرێت و خزمەتی شاره‌که‌ی پێ ناكرێت، تەنانەت ”پارەی لە هەولێریشەوە بۆ دێت، هەر دەدزرێت.“
دەشلێت: سەیری پرۆژەكانی هەولێر بكەن و، تازە بە جنێوی (فەیسبووك) و پەیجی سێبەر، هەولێر ناشرین ناكرێت
دڵشاد ڕه‌شید مه‌لا، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان رایگەیاند: ”سه‌یره له هه‌ولێره‌وه دوو جار پاره بۆ هه‌ندێک پرۆژه هاتووه، كەچی له سلێمانی هه‌ردوو جار پاره‌كە دیار نه‌ماوه، له‌وه سه‌یرتر داهاتی سلێمانی خۆیشی هەیە، كەچی ده‌دزرێت و نادرێتەوە به شاره‌که،.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەشلێت:” لەولاوە زه‌وی تاڵان ده‌کرێت، لە كاتێكدا ئه‌گه‌ر شاره‌وانی تەنیا ئه‌و زه‌وییانه‌ی بکردبایه به پرۆژه كە تاڵان كراون، دەبوو بە داهاتێكی باش و بۆ شاره‌که دەگەڕایەوە و خزمه‌تی پێده‌کرا.“
سەبارەت بە داهاتی شارەکەش دەلێ: ”خەڵكی سلێمانی گوناحن، باجی ئەوە دەدەن كە ئەو داهاتەی بۆ شارەكەیان دێت، دەدزرێت و داهاتەكانی ناوخۆیشی دەدزرێت، بۆیە چاوەڕێی كەرەمی پەروەردگارن بەڵكوو لە دەست دز و چەتە ڕزگاریان بكات.“
گوتیشی: ”ئەم شارە شایانی ئەوە نییە ئاوا سزا بدرێت، گرووپ و تاقمی جۆراوجۆری یەكێتیی بەرپرسیاری یەكەمی شكستی ئیدارەی سلێمانین، یەكێتی خۆی ئەم دۆخەی لە سلێمانی دروست كردووە، بە چ مافێك دەیەوێ پارەی سلێمانی ببات و پارەی لە هەولێریشەوە بۆ بێت.“
لەبارەی ئاوەدانی شاری هەولێریش ئەو سەركردەكەی گۆڕان بەهەموو لایەك دەلێ، سەیری پرۆژەكانی هەولێر بكەن، تازە بە جنێوی (فەیسبووك) و پەیجی سێبەر، هەولێر ناشرین ناكرێت، چونكە پارتی لە یەك دەستدایە و یەك گرووپ بە تیم كار دەكەن و سنوورەكە ئاوەدان كراوەتەوە، بۆچی؟ چونكە پارەكەی هەولێر نادزرێت، ”
دەشلێت:” له سلێمانی، هه‌زاران گرووپ و تاقم پاره ده‌دزن، ده‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت. ئەوەی ئابڵووقەی سلێمانی داوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكوو یەكێتییە كە دەستی بەسەر داهات و هەموو شتێكی شارەكەدا گرتووە.“