ئه‌م چینانه‌ی كۆمه‌ڵگا له كوردستان ئه‌م كاره به ئه‌نجام نه‌گه‌ێنن موچه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت.
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی كار داوا له سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان ده‌كات ئه‌وانه‌ی بایۆمه‌تریان ئه‌نجام نه‌داوه سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی سنوری ناوچەی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی بایۆ مەتری ئەگەر نا مافی وەرگرتنی مووچەیان نامینێت .
به‌پێی ئاگاداریه‌كی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئاڕاسته‌ی سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان كراوه تێیدا هاتووه” ئاگاداری سەرجەم کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و چاودێری خێزان دەکەینەوە ئەوانەی بایۆ مەتریان ئەنجام نەداوە لە بەرواری ٢٠١٧/٣/٢٦ تاکو ٢٠١٧/٤/٥ سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی سنوری ناوچەی خۆیان بکەن .
وه‌زاره‌ته‌كه داوا ده‌كات بەزوترین کات سه‌ردانه‌كان بكرێت بۆ وەرگرتنی فۆرمی بایۆ مەتری ئەگەر نا مافی وەرگرتنی مووچەیان نامینێت .