مووچەی مانگی 10ی پێشمەرگه دابەش دەكرێ
ئەم حەفتەیە، مووچەی مانگی 10ی پێشمەرگه دابەش دەكرێ و، پارە لە بانک ئامادەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار، رایگەیاند: ” بڕیار وایە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.”
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە:” پارەکە لە بانک ئامادەیە و، لەلایەن ژمێریارەکانیش لیستی مووچەی مانگی 10ی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بانکەکان رەوانە كراوە .