باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌یی بڵاوكرایه‌وه‌ بزانه‌ باران ده‌باری یان نا.؟

خواكوڕك

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم له‌ ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت وە ئەگەرى نمە باران هەیە لە کاتى ئێواران و ناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ 21/3/2017 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەگەڵ بارینى نمەباران لەناوچە شاخاوییەکاندا.
بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٨ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە ١٥ دەبێت و نزمترینیش ٧ پلە دەبێت، لە دهۆکیش  بەرزترین پلە ١٥ پلە دەبێت و نزمترینیش ٥ پلە، هەروەها لە کەرکوکیش ١٩ پلە بە ١١ دەبێت.

Back to top button