ئاڵای كوردستان بۆ هه‌میشه و به فه‌رمی له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌شه‌كێته‌وه.
خواكوڕك
ئەو دوو ئاڵایەی لەسەر قەڵای کەرکووک هەڵکران، بە درێژی 10 مەتر، پانی پێنج مەتر و بە بەرزی 20 مەتر، بۆ هەمیشە و بە فەرمی دەمێننەوە، لەکاتێکدا پێشتریش پێکهاتە سیاسییەکانی عەرەب و تورکمان دژایەتی ئەو هەنگاوەیان کردبوو، به‌ڵام دواجار ئاڵای كوردستان له سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك له 20/3 هه‌ڵكرا.
هاوکات لەتەواوی دەروازەکانی کەرکووک بە بەرزی 20 مەتر ئاڵای کوردستان بە ئاسماندا بەرزکرایەوە، بۆ ئەو لایەنانەی نیگەرانن لە هەڵکردنی ئاڵاکە، پارێزگاری کەرکووک گوتی “ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق بەیەکەوە هه‌ڵدران،ئاڵای کوردستانیش تەنیا ئاڵای کورد نییە، بەڵکو ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کەرکووکە. بەو کەسانەش دەڵێین کە دەیانەوێ ئاژاوە بنێنەوە، ئەم ئاڵایە ئاڵای عەرەب و تورکمانە پێش ئەوەی ئاڵای کورد بێت.