مامۆستا ڕفێنراوه‌كه‌ی حاجیاوا نه ده‌نگی هه‌یه نه ڕه‌نگ.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/03/456765432.jpg)
خواكوڕك
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچون بۆ مامۆستا ڕفێنراوه‌كه‌ی حاجیاوا ده‌كات به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێك له باره‌ی ڕفاندنیه‌وه نیه.
كاتژمێر (8) ی شه‌وی 2017/3/19 گروپێكی چەکدار به‌دوو ئۆتۆمبیل هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر مزگه‌وتی ” شێنێ”یانی له‌ناحیه‌ی حاجیاواو (مەلا سدیق خۆشناو) مامۆستای ئایینی ئه‌و مزگه‌وته‌یان رفاند و تا ئێستاش بێ سه‌روشوێنه‌وه و هیچ هه‌واڵێك له باره‌یه‌وه نیه و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش هه‌واڵه‌كه پشتڕاسده‌كاته‌وه ده‌لێن” ئێمه‌ش نازانین كێ ڕفاندویه‌تی.!
وته‌بێژی فه‌رمی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و تێیدا هاتوه” له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵه‌كه ده‌ستمان كرد به به‌دواداچون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، نوسینگه‌ی ڕاپه‌رینی ده‌سته‌مان راسپارد بۆ به‌دواداچون و په‌یوه‌ندیكردن به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار”.
دوێنێ تیمێكی نوسینگه‌ی راپه‌رینی ده‌سته‌كه سه‌ردانی ئاسایشی حاجیاوای كرد‌و پێكه‌وه له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه گفتوگۆیان كرد.
لای خۆیانه‌وه ئاسایشی ڕاپه‌رین و حاجیاوا جه‌ختیانكرده‌وه، “ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌ك كاری ئه‌وان نه‌بوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك كێشه‌ی هه‌بێت یان داواكراو بێت ئێمه به‌فه‌رمی داوای ده‌كه‌ین نه‌وه‌ك به‌و شێوه بچینه سه‌ری و بیبه‌ین.