کاندیدانی سەرکردایەتی پارتی فۆڕم پڕدەکەنەوە

کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت و لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا، داوای پڕکردنەوەی فۆڕم لەو ئەندامانە دەکرێت کە دەیانەوێت خۆیان بۆ سەرکردایەتی پارتی کاندیدبکەن.

نزیکەی 1000 ئەندام لەو کۆنگرەیەدا بەشدارن و بە پێی خشتەی کاریی رۆژی یەکەمی کۆنگرەکە، سەرۆک بارزانی لەبارەی جێگری سەرۆک قسە دەکات و دواتریش جێگری سەرۆک گوتارێک پێشکەشدەکات.

دواتر داوای پڕکردنەوەی فۆڕم لەو ئەندامانە دەکرێت کە دەیانەوێت خۆیان بۆ سەرکردایەتی پارتی کاندیدبکەن و پاشان راپۆرتی سیاسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەخوێندرێتەوە.

کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی، سکاڵا و پێشنیار پێکدێن. هەر کام لەو لیژنانە لە 10 ئەندام پێکدێن.

لە کاتژمێر 10ـی بەیانیی رۆژی دووەمی کۆنگرە (هەینی، چواری تشرینی دووەم) راپۆرتی لیژنەکان دەخوێندرێنەوە.

Back to top button